ئاماری کوژراوانی شەڕی ناوخۆی سوریا راگەیێندرا

0

نوچەنێت

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ساڵوەگەڕی دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سوریا، ئاماری کۆتایی کوژراوانی وڵاتەکەی بڵاو دەکاتەوە.

لە هەشتەم ساڵوەگەڕی دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سوریا، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری کوژراوانی سەربازی و مەدەنی بڵاو کردەوە.

لە رۆژی ١٥-٣-٢٠١١، هاوڵاتیانی سوریا لە دژی رژێمی بەشار ئەسەد راپەڕین و دواتر خەڵکەکە دابەش بوون بەسەر دەیان گروپی چەکداریی توندڕە و تیرۆریستی و لەو کاتەوە تاکو ئێستا شەڕێکی خوێناوی لەو وڵاتەدا بەردەوامە.

کۆی گشتیی کوژراوەکان لە شەڕی ناوخۆی سوریا (٣٧١ هەزار و ٢٢٢) کەسە، کە بەمشێوەیە:

  • ١١٢ هەزاریان هاوڵاتی مەدەنی.
  • ٢١ هەزار منداڵ و ١٣ هەزار ژن.
  • ١٢٥ هەزار چەکداری رژێم و میلیشیا لایەنگرەکانی.
  • ٦٧ هەزار چەکداری گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە).
  • ٦٦ هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆرستی داعش.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com