مۆسکۆ هەڕەشە دەکات

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

تەنها رۆژێک دوای ئەوەی یەکێتی ئەورپا خولێکی نوێی سزاکانی بە سەر ڕوسیادا سەپاند، مۆسکۆ، ئەمڕۆ شەممە ١٦ی مارس، هەڵوێستی خۆی وەرگرت و رایگەیاند، کە بەرامبەر بەم بڕیارەی ئەوروپا بێ دەنگ نابێت.

یەکێتی ئەوروپا، رۆژی ڕابردوودا هەشت بەرپرسی باڵای روسیای خستە لیستە گەمارۆکانی خۆیەوە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، ئەمڕۆ لە بەیانێکدا ڕایگەیاند، کە لایەنی روسی ئەم بڕیارە نادۆستانەی یەکێتی ئەوروپا بێ وەڵام ناهێلێتەوە.

بەیانی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بە ڕوونی ئاماژەی بە جۆری کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە یەکێتی ئەوروپا نەکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com