عەسائیبی ئەهلی حەق وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە

0

نوچەنێت

گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، بەسەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی، وەڵامی راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای دایەوە، كە تێیدا هێزەكانی حەشدی شەعبی بە تێوەگلان لەكردەوەی كوشتن تۆمەتبار كردبوو.

هەینی رابردوو ١٥-٣-٢٠١٩ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتێكی لەبارەی مافەكانی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٨ دەركرد و تێیدا هێزەكانی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی كاری ناڕەوا تۆمەتباركرد.

مەحموود رووبەیعی، گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی “راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی حەشدی شەعبی دەیسەلمێنێت، كە ئەمریكا پێیوایە ئەو زیانە سیاسییەی لەدوایین هەڵبژاردنەكانی عێراق بە بردنەوەی فراكسیۆنەكانی دژی بەریكەوتووە، گەورەترین زیانی سەربازی ئەمریكایە لە عێراق”.

گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق دەشڵێت “ئەو جۆرە راپۆڕت و هەڵوێستانەی ئەمریكا حەشدی شەعبی و فراكسیۆنە سیاسییەكانی حەشد هان نادات لە ئامانجەكانیان پاشگەزببنەوە، هەروەها لەچوارچێوەی میحوەری واشنتنیش نابن كە هەوڵدەدات عێراق لاواز بكات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com