نەجمەدین کەریم: به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ كه‌ركوك

0

نوچەنێت

نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك دڵنیایی ده‌دات، له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ كه‌ركوك. دەشڵێت “سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکەم، کە توانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێته‌وه‌ كه‌نارێكی ئارام”.

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ له‌ گوتارێكدا له‌ میحوه‌ری پردێ، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك وێڕای گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی، جه‌ختی كرده‌وه‌، “له‌ نه‌ورۆز پێویسته‌ ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت و دووپاتیشی كرده‌وه،‌ رۆژێك هه‌ر دێت كه‌ به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ كه‌ركوك”.

هه‌روه‌ها گوتی: “له‌ ساڵانی پێشوو به‌ بۆنه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز سه‌رله‌به‌ری شاری كه‌ركوكمان به‌ ئاڵای كوردستان ده‌ته‌نی، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، كه‌ ته‌نیا بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك مۆڵه‌تمان پێ ده‌درێت و ده‌بێت به‌ڵینیشیان پێ بده‌ین، كه‌ ته‌نیا ئاڵای كوردستان به‌ده‌ستمانه‌وه‌ ده‌بێت و هه‌ڵناكه‌ین، له‌ كاتی ته‌واوبوونی ئاهه‌نگیش ئه‌و ئاڵایه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ینه‌وه‌”.

پارێزگاری كه‌ركوك دەشڵێت، “ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كه‌ كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی كوردستان و له‌م دۆخه‌ی ئێستا رزگاری ده‌بێت”.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی “ئێمه‌ له‌م رۆژه‌دا به‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ ده‌یانگوت ئاڵای كوردستان ته‌نیا په‌ڕۆیێكه‌، ده‌ڵێین: ئاڵای كوردستان ئه‌و ئاڵایه‌یه‌، كه‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵیده‌كرد و له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌ به‌رگری له‌ كوردستان ده‌كرد، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و قسانه‌یان ده‌كرد و به‌شداربوون له‌ راده‌ستكردنی كه‌ركوك، داوای لێبوردنی له‌ دایك، هاوسه‌ر و منداڵی شه‌هید بكه‌ن، پێویسته‌ له‌و خاكه‌ بپاڕێنه‌وه‌ و ماچی بكه‌ن كه‌ چییان به‌سه‌ر هێناوه‌ و به‌رده‌وام سووكایه‌تی به‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ده‌كرێت و وه‌ك مرۆڤی خوارتر له‌ نمره‌ دوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا پارێزگاری كه‌ركوك گوتی “له‌ سایه‌ی پێشمه‌رگه‌ و خوینی شه‌هیدان به‌ڵێن به‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین، هه‌تا له‌ ژیان مابین به‌رگری له‌ كه‌ركوك بكه‌ین و كۆڵ ناده‌ین تا ئه‌و شاره‌ رزگار نه‌كه‌ینه‌وه”‌.

له‌ كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی “به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم و هاوه‌ڵانی ده‌كه‌م، كه‌ له‌و دۆخه‌ سه‌خته‌دا توانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێته‌وه‌ كه‌نارێكی ئارام، هیوای حكومه‌تێكی داهاتووی به‌هێز بۆ برای به‌ڕێز، مه‌سرور بارزانی ده‌خوازم”.

نەجمەدین کەریم له‌ کۆتییدا گوتی “په‌نا به‌خودا ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ساڵی داهاتوو له‌ قه‌ڵای كه‌ركوك ساز ده‌كه‌ین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com