سەرۆکوەزیران داوایەک ئاراستەی پەرلەمان دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوا لەپەرلەمانی عێراق دەکات متمانە لە پارێزگای موسڵ وەربگیرێتەوە.

بەهۆی روداوی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی گەشتیاری لە روباری دیجلە، کە بووەهۆی گیان لەدەستدانی ٩٥کەس، بەڕیوەبەری گشتی توندروستی موسڵ، لە کارەکەی دوورخرایەوە. سەرۆکوەزیران داوادەکات پەرلەمان متمانە لە پاریزگاری موسڵیش وەربگیرێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە نوسراوێک داوا لەپەرلەمانی عێراق دەکات کە “بەهۆی کەمتەرخەمی لە راپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتی، هەروەها بەهەدەردانی بودجەی گشتی، پێشنیاردەکەین پارێزگاری موسڵ و جێگرەکەی لە کارەکەیان دووربخرێنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com