تێرێزا مەی دەستلەکاردەکێشێتەوە

0

نوچەنێت-تایمز

پێگەیەکی بەناوبانگی رۆژئاوایی پێشبینی دەکات، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تا کۆتایی مانگی مارس، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەگەیێنێت.

رژنامەی تایمزی بەریتانی لەم بارەوە نووسیویەتی: سەنتەری لادیروکز، یەکێک لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی مەرجبەندی جیهان پیشبینی کردووە، کە تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تا کەمتر لە ٧ رۆژی دیکە ناچار دەبێ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕابگەیێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لەم بارەوە بێ دەنگی هەڵبژاردووە و چەند سەرچاوەیەک نزیک لە تێرێزا مەی، ئەم پێشبینیە رەتدەکەنەوە.

پێشبینی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کاتێکدایە، کە یەکێتی ئەوروپا رەزامەندی لە سەر هەڵپەساردنی برێگزیت (دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەرووپا)، تا ٢٢ی مانگی مەی دەربڕیوە، بە مەرجێک لە رێککەوتنی برێگزیت لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا لە پەرلەمانی بەریتانیا پەسەند بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com