بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ ئەم ئاستە بەرز دەبێتەوە

0

نوچەنیت: تایبەت

بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاند، بەرهەمى کاروباى وێستگەکانى کەهرۆ ئاوى دەربەندیخان و دوکان زیاددەکەن و چەند یەکەیەکی دیکەش دەستیان بەکارکردن کردووە.

کێشەی کەمی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و عێراق-ێش بە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی خزمەتگوزاری دادەنرێت و بۆ ئەوە مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بەرهەم هێنانی کارەبا بە دابین کردنی گازی سروشتی و تەرخانکردنی بودجەی پێویست، کارەبای هەرێم بتوانێ پێداویستی هاوڵاتیان دابین بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سالار حیسامەدین، بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانی، لەبارەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم وەرزەدا رایگەیاند: دواى ته‌واوبوونى كارى چاكسازیی یه‌كه‌كانى وێستگه‌ى كه‌هرۆئاوى دوكان، كه‌ به‌هۆى بوونى چه‌ند كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكی له‌كاركه‌وتووبوون، له‌ ئێستادا سێ یه‌كه‌ كارده‌كەن و ٢١٠ مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنن، یه‌كه‌یه‌كى دیكه‌ش بۆ كاركردن ئاماده‌یه‌.

سالار حیسامەدین دەڵێت “چاوه‌ڕوانى ره‌زامه‌ندى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوه‌كانین بۆ كارپێكردنى یه‌كه‌كه‌ى دیكه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، هه‌ر كاتێك ئه‌وان بڕیاربده‌ن یه‌كه‌كانى ئێمه‌ ئاماده‌ن بۆ كاركردن و به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با”.

بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانی هاوکات ڕوونیشیکردەوە، له‌ ئێستادا سێ یه‌كه‌ى وێستگه‌ى کەهرۆئاوى دەربەندیخانیش كارده‌كات، کە  ٢٣٤ مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com