ئەمریکا: یەپەگە جێگەی نابێتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند، هێزەکانی یەپەگە لە ناوچەی ئارامی جێی مەبەستی ئەمریکا جێگەیان نابێتەوە.

جەیمز فێری، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، سەبارەت بە کوردەکان و نیگەرانیەکانی تورکیا ،ڕامان وایە کە هێزەکانی یەپەگە لە ناوچەی ئارامی جێی مەبەستی واشنتۆن و ئەنقەرە جێگەیان نابێتەوە.

بە گوتەی جەیمز فێری، لە ئیستادا واشنتۆن و ئەنقەرە خەریکی ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارامن لە ناوچە سنوورەکانی سوریا  وتورکیا  وبە هۆی نیگەرانیەکانی تورکیا، رێگە نادەن هێزەکانی یەپەگە لەم ناوچەیە  بوونیان هەبێت.

جەیمز فێری دەشڵێت، رێگە نادەین لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بەشێکی بەرچاویان کوردن، بەدڕەفتاری بکرێت، بە دوای رێگە چارەیەکین کە بەرژەوەندی هەموو لای تێدا پارێزراو بێت.

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەشڵێت شەڕی دژ بە داعش کۆتایی نەهاتووە،بەڵام شێوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم رێکخراو گۆڕانکاری بەسەردادێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com