روسیا کوژرانی ژمارەیەک سەربازی پشتڕاست کردەوە

0

نوچە-نۆڤێستی

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، کوژرانی ژمارەیەک لە سەربازەکانی ئەم وڵاتە بە هۆی داعشەوە پشتڕاست کردەوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی فێبریوەری، سێ سەربازی ئەم وڵاتە لە پارێزگای دێرەزوور بە هۆی چەکدارانی داعشەوە کوژراون.

بە گوێرەی بەیانی وەزارتی بەرگری روسیا، ئەم سەربازانە لە کاتی گەڕانەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە گەمارۆ دراون و دواتر بێ سەروشوێن کراون.

ئەم سەربازانە بەشێک بوونە لە هێزی تایبەتی ڕوسیا، کە لە ناوچەکانی دێرەزوور جێگیر کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com