قائیقامی قەڵادزێ، هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی سنورەکەیان

0

نوچەنێت

قائیمقامی قەڵادزێ، وێڕای هۆشداری دان بە هاوڵاتییان رایگەیاند، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو هەموو تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

رۆژی رابردوو ٢٥-٣-٢٠١٩، حکومەتی ئێران بە عێراقی راگەیاند، کە بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەنداوەکانیان پڕبوون لە ئاو، بۆیە ئاوی زێی بچوک دەکەنەوە.

زێێ بچووک، روبارێکی کوردستانە درێژییەکەی ٤٠٠کیلۆمەلەرۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوەدەگرێ، بەباشوری کوردستاندا دەڕوات و دەڕژێتە ناو روباری دیجلە. لە باشوری کوردستان، بە قەزای قەڵادزێدا تێپەڕدەبێت. بەنداوی دوکانی لەسەر دروستکراوە.

دوابەدوای ئاگاداری دەوڵەتی ئێران،، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، ئیدارەی سنوری راپەڕین هۆشداری دایە هاوڵاتیان، کە ئاگاداری خۆیان بن لەکاتی نزیکبوونەوە لە زێی بچووک، بۆ هەرکارێک.

بەکر بایز، قائیمقامی قەزای قەڵادزێ لەلێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی راگەیاند” وێڕای ئەوەی کە تیمەکانمان بۆهەر ئەگەرێک لە ئامادەباشیدان، هۆشداریمان داوەتە هاوڵاتیان کە لەکاتی نزیک بوونەوە لە زێی بچوک ئاگاداربن، بەتایبەتی لە کاتی شەوان ئاستی بەرزبوونەوەی ئاوەکە مەزەندە ناکرێت”.

قائیقامی قەڵادزێ هەروەها گوتی” لە ماوەی ٤٨کاتژمێری رابردوودا رێژەیەکی زۆر بارانباریوە، سەدی (کۆڵەسە) کەلەسەر زێی بچووک دروستکراوە پڕبۆتەوەو ئاوەڕێژی کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە. ئەگەر ئاستی ئاوەکەش بەرزبێتەوە پێمانوانییە هیچ رووبدات. لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێ هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن لە کاتی نزیکبوونەوە لەم شوێنە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com