پێداچوونەوە بە پرۆژەی پێدانەوەی قەرز دەکرێ

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، پێداچوونەوە بە پرۆژەی پێدانەوەی قەرزی حکومەت لای هاوڵاتییان و پاشەکەوتی موچە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦-٣-٢٠١٩ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆ ببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی و پێداچوونەوە بەو پرۆژەیەی پێشتر پێشکەشی حکوومەتی کرد بۆ دانەوەی قەرزی حکومەت لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەو پارەیەی چەند ساڵێکە حکومەت وەک پاشەکەوتی موچە لای خۆی گلی داوەتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سازگار دڵشاد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەبارەی پێداچوونەوە بە پڕۆژەی قەرزی حکومەت لەلای هاوڵاتیان و پاشەکەوتی موچە رایگەیاند: ئەو پڕۆژەیە ساڵێک پێش ئێستا ئامادەکرا و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا و پێیان باش بوو، بەڵام کاتەکەیان بە گونجاو نەزانی، بۆیە لە ئێستادا ئێمە بە گونجاومان زانی، کە ئەو پڕۆژەیە بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە ئاراستەی حکومەتی بکەنەوە بۆ جێبەجێکردنی.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پێیوایە، ئێستا کاتەکە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پرۆژەیەی ئێمە، کە هاوکات ئەنجومەنی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم لەگەڵیدان گونجاوە، هەرچەندە بەشێک لە داواکارییەکانی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە لە لایەن حکومەتەوە، وەک لابردنی پاشەکەوتی موچە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com