بودجەی دروستکردنی دیواری مەکسیک راگەیێندرا

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە نامەیەکدا کە ئارستەی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەم وڵاتەی کردووە، باس لە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دۆلار لە بودجەی ئەم وەزارەتە بۆ درووستکردنی دیواری مەکسیک دەکات.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، کە ئیدارەی ئەم وڵاتە، یەک ملیار دۆلاری لە بودجەی ئەم وەزارەتە بۆ دروستکردنی دیواری مەکسیک تەرخان کردووە.

پاتریک شاناهان، سەرپەرەستی پێنتاگۆن راشیگەیاند، ئەم دیوارە بە درێژی ٩١ کیلۆمەتر و بەرزایی ٥.٥ مەتر دروست دەکرێت.

ئامانج لە درووستکردنی ئەم دیوارە لە سنوورەکانی باشوری ئەمریکا لە گەڵ مەکسیک، رێگرتنە لە قاچاخکردنی ماددە هۆشبەرەکان و هاتنی پەنابەر بۆ ئەمریکا، بە شێوەی نایاسایی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com