مافەکانی ژنان دەخرێتە سەر مێزی دانوستان

0

نوچەنێت-بیڵد

وەزیری دەرەوی ئەفغانستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی مارس رایگەیاند، لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان، مافی ژنان هێڵی سوورە.

سەلاحەدین ڕەبانی، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەفغانستان بە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیای گوتووە، لە ئیستادا بەربەست لە بەردەم ئامادەبوونی کچانی ئەفغانی لە قوتابخانەکان هەیە و ئێمە ئامادە نین چیدی مافەکانی ژنان بکەینە قوربانی.

وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان دەشڵێت: ئەم دانوستانانە بۆ کۆتایی هێنان بە کۆمەڵێک کێشە و گرفتە، مافەکانی ژنان مژارێکی گرنگە و بە درێژایی ١٨ سالی رابردوو مافەکانیان پێشێل کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com