هۆکاری واژۆنەکردنی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەخرێتەڕوو

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراسکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوای زیادکردنی جێگرێکمان کردووە بۆ سەرۆکی هەرێم و مەبدەئییەن لەگەڵ پارتی ڕێککەوتووین و هیچ کێشەیەکمان لەسەر پۆست نییە.                       

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر پرسی پێکهێانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و هەموواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ڕێککەوتوون، بەڵام بەهۆی ڕازی نەبوونی بزوتنەوەی گۆڕان بەزیادکردنی جێگرێکی تر بۆ سەرۆکی هەرێم، هێشتا پڕۆژە هەموواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم پەسەندنەکراوە، هەروەها  ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتیش واژۆنەکراوە.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، زکری ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بەواژۆکردنی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی، ڕایگەیاند” ئێمە لەگەڵ پارتی مەبدەئییەن ڕێککەوتووین و ڕێککەوتنەکەش واژۆدەکرێت و هیچ کێشەیەکمان لەسەر پۆست نییە، لە ڕێککەوتنەکەدا داوای دوو جێگرمان کردووە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتیش لەگەڵمان هاو هەڵوێستبووە”.     

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، دەڵێت “دواکەوتنی واژۆکردنی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی پەیوەندیی بە زیادکردنی دووجێگرەکەوە نییە بۆ سەرۆکی هەرێم، بەڵکو ئەوە پەیوەندی بە پارتی و گۆڕانەوە هەیە و دەبێت پارتی لەگەڵ گۆڕانیش ڕێکبکەوێت”.    

زکری ئەحمەد گوتیشی “سەرۆکی هەرێم، ڕەهەندی نیشتمانی هەیە و دەبێت بە سازان لەگەڵ هەموو لایەنەکان ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، ئەگەر لە یاساکەشدا دوو جێگر بۆ سەرۆکی هەرێم جێگیرکرا، ئەوکاتە دەسەڵاتەکانی هەردوو جێگرەکان سەرۆکی هەرێم دیاری دەکات، نەک پەرلەمان”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com