کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا لەدەروەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ٥٣ی خۆی دەباتە گەرمیان، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت “بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالەوەیە”.  

بەگوێرەی نوسراوێكی ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كە رۆژی١١-٤-٢٠١٩ ئاراستەی سكرتێری ئەنجومەنی كردووە، كۆبوونەوەی ژمارەی٥٣ی ئەنجومەنی پارێزگا، رۆژی یەكشەممە ١٤ی ٤ ی ٢٠١٩،  لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئیدارەی گەرمیان ئەنجام دەدرێت.            

لای خۆشیەوە ئەکرەم شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بەهۆکاری گواستنەوەی کۆبوونەوەکە بۆ گەرمیان، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، ڕاگەیاند “بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالەوەیە و بەمەبەستی رێزلێنان لەیادی ٣١ ساڵەی قوربانیانی شاڵاوی (بەدناوی) ئەنفال”.  

بەپێی نوسراوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کارنامەی کۆبوونەوەکە، بریتی دەبێت لەمیوانداری کردنی بەرپرسانی كارگێڕی و هونەریی سنوورەكە و بڕیاردان لەسەر پێداویستییەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان لە ڕووی خزمەتگوزاری و تەواوکاری پڕۆژەکان، هەروەها بڕیاردان لەسەر پێشنیاری تەواوکردن و چاككردنی رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی – كەلار.            

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com