نەتەوەیەکگرتووەکان: عومەر بەشیر رادەستی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکرێت

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕێزگرتنی مافەکانی مرۆڤ و هاوکاری رادەستکردنی عومەر حەسەن بەشیر بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە دەسەڵاتدارانی نوێی سودان دەکات.

ساڵی ٢٠٠٣ عومەر حەسەن بەشیر هەڵمەتێكی سەربازیی بۆ سەر هەڵگەڕاوەكانی دارفور لە ڕۆژئاوای سودان بەڕێوەبرد، بەپێی داتاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەنجامی شەڕ و ململانێکان زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس كوژراون.

ئەمڕۆ هەینی (١٢ی نیسانی ٢٠١٩)، میشێل باشیل، سەرۆکی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە دەسەڵاتدارانی نوێی سودان کرد ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و دەستگیرکراوانی بەشدار لە خۆپیشاندانەکان ئازادبکەن.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی خستەڕوو، بە پێویستی دەزانن لێکۆڵینەوە لە ڕەفتاری هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران بکرێت، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩وە بەردەوامە.

ڕافینا شامداسی، گوتەبێژی ڕۆژنامەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ دەڵێت، هانی دەسەڵاتدارانی سودان دەدەن هاوکاریی تەواو بکەن لەگەڵ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، چونکە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ساڵی ٢٠٠٥، دەبێت حکومەتی سودان هاوکاری تەواو لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا بکات.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و  تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە دارفور، ساڵی ٢٠٠٩ یاداشتنامەی دەستگیركردنی بۆ عومەر بەشیر دەركرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com