ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوامە

0

نوچەنێت

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل پێگەیەکی سەربازییان لە شاری مەسیافی سەر بە پارێزگای حەما لە سوریا بۆردومان کرد.

ئیسرائیل لە سەرەتای جەنگی ناوخۆی سووریاوە، چەند جارێک هێرشیکردووەتە سەر خاکی سووریا و هێزە ئێرانییەکانی لەوێ کردۆتە ئامانج.

میدیای فەرمی سووریا رایاندگەیاند، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە ١٣-٤-٢٠١٩) فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە پێگەیەکی سەربازیان لە شاری مەسیافی سەر بە پارێزگای حەما بۆردومانکردووە.

ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە سیستمی بەرگری وڵاتەکەیان چەند مووشەکێکیان بەر لە گەیشتن بە ئامانجەکەی تەقاندووەتەوە.

هەروەها بەهۆی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل سێ چەکدار برینداربوون و زیانێکی زۆریش بەر باڵەخانەکانی نێو پێگە سەربازییەکە کەوتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com