ژمارەیەک ژن و منداڵی ئێزدی دەگەڕێندرێنەوە شنگال

0

نوچەنێت

بەرپرسێکی ئیدارەی خۆبەرێوبەری لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە، ٢٥ ژن و منداڵی ئێزدی کە لەکاتی کۆنترۆڵکردنەوەی دوا پێگەی داعش ئازاد کرابوون بۆ شنگال دەگەڕێندرێنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ٣-٨-٢٠١٤، لەکاتی هێرشی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری، شەش ھەزار و ٤١٧ کوردی ئێزدی رفێندران، كه‌ تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ ھەزار و ٣٧٢ کەسیان رزگارکراون.

زیاد رۆستەم، بەرپرسی دامەزراوەی ئێزدییەکانی سەربە ئیدارەی خۆبەڕێوبەری، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە حەسەکە رایگەیاند: هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دوا هەڵمەتیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دوا پێگەی داعش لە رۆژهەڵاتی سوریا، ٣٠٠ کەس کە پێکهاتون لە ژن و منداڵانی ئێزدی ئازادکراون.

سەرۆکی دامەزراوەی ئێزدییدیەکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمرۆ ٢٥ کەسی ئێزدی کە دە ژن و ١٥ منداڵن رادەستی ئەنجومەنی ئێزدیانی شنگال دەکرێنەوە، ئەوانیش بۆ سەر زێدی خۆیان دەگەڕێنەوە.

بەرپرسی دامەزراوەی ئێزییدیەکان روونیکردەوە، ژمارەی ئەو ژن و منداڵە ئێزدییانەی کە لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی باغۆز رزگارکراون ٣٠٠ کەس بوون، بەوەش کۆی ئەو ئێزدییانەی لە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکانی هەسەدە لە ساڵی ٢٠١٥ لەژێرکۆنترۆڵی چەکدارانی داعش ئازادکراون، گەیشتە ٨٥٠ کەس.

ئەو بەرپرسەی ئێزدییەکان دەشڵێت، “تائێستا ٣٠٤٠ کەس شوێن بزرن، بەڵام هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە، ئێمە وای بۆ دەچین ئەو ئێزدییدیانە داعش بەکەسانی سوری فرۆشتوون لە ئیدلب، کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریری شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) دایە”.

جێگەی ئاماژەیە، کە ژمارەیەک لەو ئێزدییانەی لە باغۆز رزگارکراون ئێستا لە کەمپی هۆلێ نیشتەجێکراون، بەرپرسانی ئیدارەی ئەو ناوچەیەش دەڵێن، بەشێک لەو ئێزدییانە دەترسن بگەڕێنەوە بەهۆی ترسیان لە داعش و ئەگەری قبوڵنەکردنەوەیان لەلایەن کەسوکاریانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com