گەورەترین و پڕتێچووترین هەڵبژاردنی جیهان دەستیپێکرد

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

گەورەترین دینوکراسی جیهان هەڵبژاردنەکانی خۆی دەستپێکرد.

وڵاتی هیند، وەک گەورەترین دیموکراسی جیهان، کە ٣/١ ملیار دانیشتووی هەیە، خاوەنی ٩٠٠ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ئەم ژمارەیە ٥٠ بەرابەری ئەو کەسانەیە، کە دەتوانن لە ئۆسترالیا دەنگ بدەن.

پانتایی و ژمارەی دانیشتوانی هیند بە رادەیەکە، کە ئەم هەڵبژاردنە سەرتاسەرییە لە حەوت قۆناغ و بۆ ماوەی ٤٩ رۆژ بەردەوام دەبێت، تاکوو هەموو کەسانی خاوەن مافی دەنگدان بتوانن بەشداری تێدا بکەن.

هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە هیند بۆ دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سوفلایە، کە دواتر ئەرکی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی لە ئەستۆیە.

بە گوێڕەی زانیاریەکان، تێچووی ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنە، ٧٠٠ ملیار ڕوپییەیە، کە دەکاتە ١٤ ملیار دۆلار.

زیاتر لە ٨ هەزار کەس لە ٤٦٠ پارت و لایەن و قەوارەی سیاسی بۆ بەدەستەوە گرتنی ٥٤٣ کورسی رکابەرایەتی یەکتر دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com