ناسنامەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە ئاشکرابوو

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەنێت، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن گۆڕەبەکۆمەڵەکەی بیابانی سەماوە قوربانییانی ئەنفالبن و هاوڵاتی کوردبن.                                               

رۆژی هەینی ١٣-٤-٢٠١٩، ئەحمەد مەنفا جەودە، پارێزگاری موسەننا بڵاویكردەوە، گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەردەمی رژێمی دیكتاتۆری سەدام حسێن لە بیابانی سەماوە دۆزراوەتەوە، هاووڵاتیانی كوردی تێدایە.                           

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، فوئاد عوسمان گوتەبیژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم، سەبارەت بە دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی بیابانی سەماوە، ڕایگەیاند”تائێستا هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن، کە گۆڕەبەکۆمەڵەکەی بیابانی سەماوە قوربانیانی ئەنفالبن و هاوڵاتی کوردن، بەپێی ئەو گرتە ڤیدۆییەش کە لەلایەن پارێزگاری موسەناوە بڵاوکراوەتەوە، قوربانییەکان جلوبەرگی کوردییان لەبەردایە”.                                                 

فوئاد عوسمان گوتیشی”ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، ئێمە وەک وەزارەت پەیوەندیمان بە بەرپرسانی پارێزگا موسەنناوە کردووە و داوامان لێکردوون، ئەرکی پاراستنی شوێنەکەیان لەئەسۆدابێت، تاکو تێمێکی تایبەت سەردانی شوێنەکە دەکات بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر”.                                                                     

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، کە گۆڕە بەکۆمەڵەکان تائێستا هەڵنەدراوەتەوە پارێزراو دەبێت، تاکو تیمە تایبەتییەکە دەچێت قۆناغ بەقۆناغ پڕۆسەی هەڵدانەوەکە ئەنجامدەدەن، ئەوانەش بەپێی یاسای ژمارە پێنجی ساڵی ٢٠٠٦ دەبێت، کە ئێستا وەزارەتی شەهیدان بەرپرسە لە پڕۆسەکە و تیمی هابەشمان هەیە.                                                                                                                                       

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com