هێزێکی حەشدی شەعبی گەیشتە ئێران

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئیرەج مەسجد جامعی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا گەیشتنی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ ئێران پشتڕاست کردۆتەوە.

ئەم هێزەی حەشدی شەعبی، لە ژێر پشتیوانی ئێران چوونەتە ئەم وڵاتە و بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی، ئەمانج لە ناردنی ئەم هێزانە، بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی لافاوە لە ئێران.

ئەم هێزەی حەشدی شەعبی، لە دوو پارێزگای خوزستان و لوڕستان جێگیر کراون.

لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵ  وڕاپۆرتی پەیوەست بە چوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ئێران، بڵاو بۆتەوە کە زۆرتر سەر بە بزووتنەوەی نوجەبا بوونە، کە بەشێک لە حەشدی شەعبی پێکدێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com