لیژنەی دارایی چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەت گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم دەکەین بۆ ئەوەی دەست بەوەرگرتنەوەی قەرزەکانی بکات لە کۆمپانیاکان، سەرمایەداران و وەبەرهێنەران.  

 پێش درووستبوونی قەیرانی داریی لەهەرێم کۆمپانیاکان، سەرمایەداران و وەبەرهێنەران لە هەرێمی کوردستان، بەشێوەی یاسایی قەرزیان لەحکومەت وەردەگرت تا وەبەرهێنان لە هەرێم بکەن، حكومەتی هەرێم نزیكەی٨٠٠ ملیار دیناری وەک قەرز لای کۆمپانیا، سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە حکومەت نەی توانیوە تائێستا وەری بگیرێتەوە.                         

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، زیاد جەبار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بەوەرگرتنەوەی قەرزی بەڵێندەران، ڕایگەیاند “بڕێكی زۆر پارەی حکومەتی هەرێم، وەك قەرز ماوەی چەند ساڵێکە لای، كۆمپانیا، سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانە، بۆیە لەكۆبوونەوەی ڕابردووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، پێشنیاری ئەوەم کرد، کە حكومەتی هەرێم، پێش ئەوەی پەنا بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەكان لە هاوڵاتیان و فەرمانبەران بەرێت، دەبێت ئەو قەرزانە وەربگرێتەوە”.  

زیاد جەبار ئاماژە بەوەکات، کە بەپێی ئەو داتایەی لەبەردەستمانە، زۆرترین قەرزی حكومەتی هەرێم لای سەرمایەدار، كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەران، بەپلەی یەکەم لەپارێزگای دهۆكە، پلەی دووەم پارێزگای هەولێر و لەدوای ئەویشەوە پارێزگای سلێمانییە.         

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، گوتیشی “لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، لەیەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان پێشنیاری ئەوە بۆ حکومەت دەکەین، کە ئەو قەرزانەی لای كۆمپانیا، سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانە وەری بگرێتەوە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com