بڕیاری قەربووکردنەوە درا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەنێت، بڕیاری پەرلەمان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی لافاوەکان لە پارێزگاکانی عێراق، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.  

بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو شوێنانەی، کە نزیکن لە رووبارەکان لافاو دروستبوو، ئەوەش زیانی  گەیاندن بەبەشێک لە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان.             

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان میرزا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی و ئەندامی لیژنەی داریی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی بەقەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاو، ڕایگەیاند “ڕۆژی شەممە ١٣-٤-٢٠١٩، پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاو لە پارێزگاکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی حکومی لە پارێزگاکانەوە درووست دەکرێت، بۆ دیاری کردنی بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ هەرپارێزگایەک تەرخان دەکرێت”.          

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەو لیژنەیەی، کە حکومەتی ناوەندی دروستی دەکات، لیژنەیەکی پەرلەمانیش چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان دەکات. گوتیشی “لەچەند ڕۆژی داهاتوو لیژنەکان دەستبەکارەکانی خۆیان دەکەن”.           

شیروان میرزا باسی لەوەشکرد، پێشتر لە بودجەی ٢٠١٩ـی عێراق، بڕێک دیاری کراوە بۆ ڕووداوە لەناکاوەکان، بۆیە قەرەبووکردنەوەی ئەو زیان لێکەوتوانەش لەو بڕەپارەیە دەبێت، کە دیاریکراوە.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com