عیراق سزای لە سێدارەدان بۆ ئەم بەندکراوانە دەبڕێتەوە

0

نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا

عێراق ئامادکاری بۆ دادگاییکردنی سەدان هاووڵاتی خۆی دەکات، کە پەیوەست بە ریزەکانی داعش لە سوریا بوونە.

تۆمەتی ئەم کەسانە ئەندامەتی لە ریزەکانی داعشە و پێدەچێ سزای سێدارەیان بەسەردا بسەپێت. تێکڕای ئەم ٩٠٠ هاووڵاتیەی ریزەکانی داعش ئەم دواییانە لە سوریا دیپۆرت کراونەتەوە.

بەرپرسێکی  دادوەری عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسەی گوتووە کە بەم زووانە ئەم کەسانە دادگایی دەکرێن.

ئەم کەسانە لە لایەن هێزەکوردەکانی سوریاوە، لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕادەستی هێزەکانی عێراق کراون.

دەزگای دادوەری عێراق، تاکو ئێستا بە سەدان عێراقی و هەروەها ئەندامانی بیانی ریزەکانی داعشی دادگایی کردووە. سزای زۆربەی ئەم کەسانە بڕیاری لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی بووە.

رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، بە توندی ڕەخنەیان لە دەوڵەتی عێراق گرتووە و دەڵێن، ئەم دادگایی کردنانە بەپەلە و بە ئەگەری زۆر بەندکراوان ئەشکەنجە دراون.

ساڵی ٢٠١٨ عێراق سزای سێدارەی بۆ ٢٧٠ کەس دیاری کردووە  وئەم رێژەیە هەروەک رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، چوار بەرابەری رێژەی ساڵی ٢٠١٧ بووە.

بە گوێڕەی دوایین ڕاپۆرتی ئەمنستی،عێراق ساڵی ڕابردوو ٥٢ کەسی لە سێدارە داوە.

عێراق لە ریزی پێنج وڵاتی یەکەمی جیهاندایە کە زۆرترین رێژەی لە سێدارەدانی تێدا بەڕێوەدەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com