ئەمریکا: چاوپۆشی لەم دیکتاتۆریەتە ناکەین

0

نوچە-رۆیتەرز

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی گوتارێک لە زنوورەکانی کۆلۆمبیا و ڤەنزۆێلا، وێڕای هۆشداری دانە کوبا و ڕوسیا لە بارەی پشتیوانیکردنی دەوڵەتی نیکۆلاس مودۆرۆ، رایگەیاند گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر حکومەتی ئەم وڵاتە زیاتر دەبێت.

مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ئەمریکای باشور، جارێکی دیکە باسی لە بەردەوام بوونی گوشارەکانی واشنتۆن بۆ سەر حکومەتی مادۆرۆ کردەوە.

پەمپیۆ لە گوتارێکدا رایگەیاند، واشنتۆن هەموو رێکارێکی سیاسی و ئابوری بۆ گوشار خستنە سەر مادۆرو دەگرێتە بەر تاکو ناچاری بکات لە دەسەڵات دوور بکەوێتەوە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، حکومەتی ڤەنزوێلای بە سەرکوتی نەیاران و دیموکراسی تۆمەتبار کردو  رایگەیاند، کە واشنتۆن بەرامبەر بەم سەرکوتکاریانە بێ هەڵوێست و بێ دەنگ نابێت.

خوان گوایدۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆێلا لە ماوەی ڕابردوودا خۆی وەک سەرۆکی حکومەت ناساند. ئەمریکا و چەندین وڵاتی جیهان دەسەڵاتدارێتی گوایدۆیان بە فەرمی ناسیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com