ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر یەپەگە

0

نوچە-المانیتور

سەرچاوەیەکی ئاگاداری لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە پێگەی ئەلمانیتۆری گوتووە کە ئەمریکا گوشاری بۆ سەر هێزە کوردیەکانی سوریا درووست کردووە.

سەرچاوەکە بە ئەلمانیتۆری راگەیاندووە، کە واشنتۆن لە هەوڵدایە گوشار بخاتە سەر هێزەکانی یەپەگە، تاکوو دژایەتی ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لە نزیک ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەم هێزە نەکات.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەلمانیتۆر، تورکیا یەکێک دەبێ لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا کە بە پێشنیاری ئەمریکا پێکدەهێنرێت.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە لە ڕۆژانی داهاتوودا جەیمز فێری، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا سەردانی ئەم وڵاتە دەکات و لە گەڵ شاندی هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل، کۆدەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com