سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران، راگەێندراوێک بڵاوکرایەوە

0

نوچەنێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، سەبارەت بە دەنگۆی تێکچوونی دووبارەی سستمی پێدانی موجە لە هەرێمی کوردستان، راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە.

هوشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە ئەگەری دواکەوتنی موچە و دڵەڕاوکێی خەڵک بەرامبەر بەم دەزگایە رایگەیاند”دەربارەی دواکەوتن یا نەهاتنی پشکی هەرێم لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە و ئەو قسە و باسانەی دەکرێن سەبارەت بە دواکەوتنی ناردنی پارە لە بەغدادەوە، پەیوەندیمان پێوەکرا لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانی هەرێم و هاووڵاتییان و ژمارەیەک لە دەزگاکانی راگەیاندن، دوایانکرد کە بەدواداچوون بکەین بۆ ئەو پرسە، لەو بارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە، پەیوەندیمان کرد بە دکتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دارایی حکوومەتی عێراق و لەو بارەیەوە دڵنیایی تەواوی داینێ کە هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە و رایگەیاند، هیچ کێشە و گرفتێک سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئارادا نییە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر خەتین”.

هوشیار عەبدوڵڵا دەڵێت”هیوادارام هیچ کەس و لایەک بێ بوونی زانیاری تەواو، نەبێتە سەرچاوەی هەواڵێک کە نیگەرانی بۆ هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی هەرێم دروست بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com