ئەکاونتی قاسم سولەیمانی هاک کرا

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوای ئەوەی کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی ناوی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەکاوتنی تایبەتی فەرماندەی سوپای قودسی بلۆک کرد.

ئەم تٶڕە کۆمەڵایەتیە ڕایگەیاندووە، هەژماری تایبەتی ژمارەیەکی دیکە لە سوپای پاسدارانی ئێران دادەخات.

تاکو ئیستا بێجگە لە ئەکاونتی قاسم سولەیمانی،هەژماری محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران  ومحەممەد حسێن باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بلۆک کراوە.

لە درێژەی بڕیاری ئینستاگرام بۆ داخستنی هەژماری تایبەتی فەرماندەکانی سوپای پاسداران، ئەکاونتی چەندین فەرماندەی باڵای سەربازی ئێرانیش داخراوە.

ژمارەی داخرانی ئەکاونتی فەرماندەکانی سوپا، تادێ زیاتر دەکات، ئەم بڕیارەی ئیسنتاگرام ئەکاونتی فەرماندەکانی پێشوی سوپای پاسارانیش دەگرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com