پەرلەمان کێشە گەورەکە یەکلایی دەکاتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی یاسای لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لەسەر هەموواری پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتی هەرێم تەواو کردووە.     

بڕیاربوو ڕۆژی (چوارشەممە ١٠-٤-٢٠١٩)، په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ هه‌مواری پڕۆژەیاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات و پڕۆژەیاساکە په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام بەهۆی ناکۆکی یەکێتی و گۆڕان، لەسەر زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم، كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا.          

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی کوردستان، سەبارەت بە ڕاپۆرتی لیژەنەکەیان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، ڕایگەیاند “لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لەسەر هەموواری پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، تەواو کردووە و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە”.      

 ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی ئاماژەی بەوەشکرد، لە پڕۆژەیاساکەدا دووجێگر بۆ سەرۆکی هەرێم، جێگیر کراوە و سەرجەم کارەکانیشی تەواو بوو، گوتیشی “دەستەی سەرۆکایەتی بەرنامەی کاری پەرلەمان دیاری دەکات و ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەش لەسەری پەیوەندی بەوانەوە هەیە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com