ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵ دەستیانلەکارکێشایەوە

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی دوو رۆژ پێش ئێستا سێ ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ دەستیان لەو حزبە كێشابووەوە. ئەمڕۆش (یەكشەممە ٢١-٤-٢٠١٩) چوار ئەندامی دیکەی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی دەستیانلەکاركێشایەوە.

بەپێی راگەیاندراوێك، چوار سەركردەی دیکەی كۆمەڵی ئیسلامی دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لەو حزبە راگەیاندووە.

ئەوانەی دەستیان لە كار كێشاوەتەوە، بەرپرسانی مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامیین و پشتیوانی خۆیان بۆ سێ سەركردە دەستلەكاركێشاوەكەی رۆژی هەینی دووپات كردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەیاندا دەڵێن “ئێمەی کارگێڕانی مەڵبەندی (۳)ـی هەولێر لە ۲۰۱۹/٤/۲۱ەوە هیچ پەیوەندییەکی سیاسی و یاساییمان بە کۆمەڵی ئیسلامی نەماوە، لێرەوە پاڵپشتیمان بۆ هەرسێ سەرکردایەتیە دەست لەکارکێشاوەکەی حزب دووپات دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی پڕۆژەیەکی ئیسلامی سەربەخۆ”.

هەروەها ئەو سەرکردانەی کۆمەڵ، کە واژۆیان کردووە، هەموویان كارگێڕانی مەڵبەندی هەولێرن و بریتیین لە: کەمال ئەسکەندەر
حاجی محەمەد سماقولی
سەعدی مستەفا
کاروان خەلیل

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com