چەند سەربازی ئەمریکی کوژران

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر سریلانکا، چەند سەربازی ئەم وڵاتە کوژراون.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەشڵێت، لە هەوڵی بەردەوامداین تاکوو یارمەتی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکیانە بکەین، کە بە هۆی ئەم هێرشانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

دانیمارکیش رایگەیاندووە، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی سریلانکا، لانی کەم سێ هاوڵاتی ئەم وڵاتە کوژراون.

ئەمڕۆ لە سەر یەک هەشت جار هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کنێسە و هۆتێلەکانی سریلانکا و لە ئەنجامدا بە سەدان کەس کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

دەوڵەتی سریلانکا دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندووە.

بە گوێڕەی دوایین ئامارەکان لانی کەم ٢١٥ کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٥٠ کەس بریندار بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com