حساب بانکی بۆ کارماندانی کۆمسیۆن دەکرێتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دەربڕیووە و حیساب بانکیمان بۆ كردوونەتەوە.

ڕۆژی ٣٠-٩-٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەهەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، بەڵام تا ئێستا پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دابەشنەکراوە، هەر كارمەندێك بڕی١٥٠ هەزار دیناری پێدەدرێت و بەڕێوەبەرەی بنكەكانیش بڕی٢٠٠ هەزار دینار وەردەگرن. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، شێروان زرار، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند “وەك كۆمسیۆن‌ سەرجەم ئامادەكارییە ئیداری و داراییەكانمان تەواو كردووە، هەنگاوی باشی بڕیووە و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی پارەکە دەربڕیووە، هەروەها حیساب بانکیمان لە بانكەكان بۆ كردووەنەتەوە”.                                                                                  

گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەرێم، دەڵێت “هەموو زانیارییەکانمان ڕەوانەی پارێزگاکان کردووە و لە‌ پارێزگای هەولێر و دهۆك کردنەوەی حساب بانی تەواوبووە، تەنها پارێزگای سلێمانی ماوە، ئەمەش ئاسانكارییە بۆ هاوڵاتیان، بۆئەوەی بتوانن لە هەر شوێنێك بن بڕی پارەكەی خۆیان لە بانكەكان وەربگرن”.                                                     

شێروان زرار گوتیشی “وەزارەتی دارایی هەرێم بەڵێنیی ئەوەیان پێداوین، کە هاوکارمانبن لە دابینکردنی ئەو ٧ ملیار دینارەی، کە داوامان کردووە و دابەشکردنی پارەکە دوانەکەوێت، ئومێدەکەین لەکۆتایی ئەم مانگەدا دەستبکەین بەدابەشکردنی پارەکە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com