ئەمڕۆ ١٢١ ساڵ بەسەر دەچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ ١٢١ ساڵ بەسەر دەچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت، کە لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

دوای ئەوەی ٢٢ی نیسان وەکوو رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی دیاری کرا، ئێستا ھەموو ساڵێک لەو رۆژەدا ناوەندە ئەکادیمی و میدیاییەکانی بەشە جیاجیاکانی کوردستان چەندین چالاکیی رۆژنامەگەری ئەنجام دەدەن.

١٢١ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی “کوردستان” لە قاھیرەی پایتەختی میسر لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانەکان و لەسەر دەستی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی پێشەنگی کورد “میقداد مەدحەت بەدرخان” چاپ و بڵاو کرایەوە.

رۆژنامەی کوردستان ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو، کە ژمارە یەک تاکوو ژمارە پێنج لە قاھیرە و ژمارە شەش تاکوو ١٩ لە جنێڤ و ٢٠ تاکوو ٢٣ دووبارە لە قاھیرە و ٢٤ لە لەندەن و ٢٥ تاکوو ٢٩ لە ئەڵمانیا و ٣٠ و ٣١یش دووبارە لە جنێڤ بڵاو کراونەتەوە.

رۆژنامەگەریی کوردی تا ئەمڕۆش گەڕان بووە‌ بە دوای ناسنامە و شوناسێکی کوردی لە دنیای میدیادا و ھەندێک لە شۆڕەسوارەکانی مەیدانی رۆژنامەگەری کوردی، ئەوانەی کۆچی دواییان کردوە بریتین لە “میقداد مەدحەت بەدرخان” خاوەنی (رۆژنامەی کوردستان ١٨٩٨ ) عەبدولکەریم ئەفەندی خاوەنی گۆڤاری (رۆژی کورد ١٩١٣) مستەفا پاشا یامولکی خاوەنی (گۆڤاری بانگ کوردستان ١٩٢٢) مێژوونووس حوسێن حوزنی موکریانی خاوەنی (گۆڤاری زاری کرمانجی ١٩٢٦) ئیبراھیم ئەحمەد خاوەنی (گۆڤاری گەڵاوێژ ١٩٣٩ ) ماموستا عەلائەدین سەجادی (خاوەنی گۆڤاری نزار) ماموستا ئەنوەر مائی خاوەنی (گۆڤاری رۆناھی) پیرەمیردی شاعیر (خاوەنی رۆژنامەی ژین) مەلا شەریف ڕەنگەرێژی خاوەنی (رۆژنامەی ئازادی ١٩٤٥ ) ماموستا گیو موکریانی خاوەنی (گۆڤاری ھەتاو ١٩٥٤ ).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com