هەرێم بڕیاریكی بەغدا بە چارەسەر دەزانێت

0

نوچەنێت: تایبەت

حكومەتی عێراق بە بڕیارێک گواستنەوەی گەنمی لە نێوان پارێزگاكاندا قەدەغە كرد، لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، بڕیارەكە گونجاوە و دەتوانرێت لەو ڕێگەیەوە ھێنانی گەنمی بیانی قەدەغە بكرێت و تێكەڵی گەنمی پارێزگاكان نەكرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەبدولڕەزاق عوسمان ناوەندەیی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی بڕیاری قەدەغەکردنی گواستنەوەی گەنم لەنێوان پارێزگاکانی عێراق رایگەیاند: حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە گواستنەوەی گەنم لە نێوان پارێزگاكانی عێراقدا قەدەغە بكرێت و ڕێگە نادرێت لەمەودووا گەنم لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە بگوازرێتەوە، ئێمە وەك وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لەو بڕیارەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین”.

عەبدولڕەزاق عوسمان ناوەندەیی گوتیشی “لە ئێران و سنوورەكانەوە ساڵانە گەنمێكی زۆر هاوردەی عێراق دەكرێت و بە نرخێكی زۆر هەرزان دەخرێتە بازاڕەوە، ئەمەش كاریگەریی كردووەتە سەر نرخی گەنم لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام بە قەدەغەكردنی، ڕێگە لە هاتنی گەنمی قاچاغ دەگیرێت”.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لەبارەی وەرگرتنی گەنم لە لایەن بەغداوە گوتی “ھێشتا دیار نییە و ئاگاداری وردەكاریی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ نیم، كە پشكی هەرێمی كوردستان چەند دیاری كراوە، بەڵام دواتر دیار دەبێت چەندمان لێ وەردەگرن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com