لیژنەیەکی تایبەتمەند دەچێتە بەغدا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بڕیار دەری لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەی لیژکەمان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر ئەو لیژنەیە دەدرێت کەبڕیارە سەردانی بەغدا بکات.                                                                        

لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ و کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، رەوشی خەڵکی کورد لەناوچە جێ ناکۆکەکان نا سەقامگیربوو. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی تایبەتمەند لە پەرلەمان، بەنیازن لە رێگەی لیژنەیەکەوە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆبکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوجەنێت، عەبدولناسر عەلی کاکەوڵا، بڕیاردەری لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند”بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ٢٣-٤-٢٠١٩ لیژنەکەمان لەپەرلەمانی کوردستان، کاتژمێر١١کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات، بە مەبەستی پێکهێنانی ئەو لیژنەیەی کە بڕیار بوو دروستبکرێت بۆ سەردانی کردنی بەغدا، سەبارەت بە ڕەوشی  كەركوك و ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کارکردن لەسەر ماددەی ١٤٠”.                                                                                   

بڕیاردەری لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاماژەی بەوەشکرد”ئەوان هەوڵدەدەین ئەو لیژنەیەی کە بڕیارە بڕوات بۆ بەغدا ئەندامەکانی دەستنیشان بکرێت، بۆئەوەی کارەکانی لیژنەکە بەشێوەیەکی دیراسەکرا و  ڕێک و پێککراو بێت”.                                                                                                                        

عەبدولناسر عەلی، هەروەها گوتی”یەکەم کاری لیژنەکەشیان ئەوەدەبێت لەگەڵ لیژینە پەیوەندیدارەكانی ئەو ناوچانە كۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتیی كاراكردنەوەی  ماددەی ١٤٠و ڕەوشی ئیداریی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیـدارەی هەرێم و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە، بکەن”.                                                                    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com