بڕیاری نوێی ئەمریکا راگەیێندرا

0

نوچە-ئاژانسەکان

مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە،٢٢ی ئەپریل کۆتایی بەخشینی چەند وڵاتێکی لە پەیوەندی گەمارۆکانی سەر ئێران راگەیاند و گوتی، رێگە بە هیچ وڵاتێک نادرێت مامەڵەی نەوت لە گەڵ ئێران بکات.

بە گوتەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، گەمارۆکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر کەرتی نەوت بۆتە هۆی کەم بوونەوەی دە ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتی ئێران.

بە گوێرەی لێدوانی پەمپیۆ، ئێران تا بەر لە گەمارۆکانی ئەمریکا ساڵانە ١٥ ملیار داهاتی لە فرۆشتنی نەوت هەبوو.

ئەمریکا لە هەوڵدایە رێژەی هەناردەی نەوتی ئێران  بگەیێنێە سفر. وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەش ئەمڕۆ دووشەممە جەختی کردەوە سەر ئەم هەوڵانەی ئەمریکا.

بە گوتەی پەمپیۆ، ئێران داهاتی نەوت تەرخان دەکات بۆ پشتیوانی کردنی گروپە تیرۆریستیەکان و پەرەدان بە -بەرنامە موشەکیەکەی.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەڵێت” ئەم گوشارانەی واشنتۆن بەردەوام دەبن تا ئە وکاتەی، کە ئێران ڕەفتاری خۆی ئاسایی بکاتەوە و بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com