تورکیا ئەم بڕیارە رەتدەکاتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، بەرامبەر بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی درێژکردنەوەی گەمارۆکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر ئێران هەڵوێستی وەرگرت.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنە لە بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە بەخشینی وڵاتان بۆ مامەڵەی نەوت لە گەڵ ئێران دەگرێت و دەڵێت، ئەم بڕیارەی واشنتۆن هیچ یارمەتییەک بە ئاشتی و ئارامی ناوچەکە ناکات و ئەوەی زیان دەبینێت بە پلەی یەکەم خەڵکی ئێرانە.

چاوش ئۆغڵو لە تویتێکدا کە بەم بۆنەوە بڵاوی کردۆتەوە، نووسیویەتی، تورکیا گەمارۆی یەکلایەنە و سەپاندنی سزا بە سەر ولاتانی دراوسێی خۆی رەتدەکاتەوە.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە،٢٢ی ئەپریل رایگەیاند، سەرباری ئەوەی کە ٨٠%ی داهاتی ئێران لە نەوتە، واشنتۆن لە هەوڵدایە کە رێژەی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە بگەیێنێتە خاڵی سفر.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەرامبەر بەم بڕیارەی ئیدارەی ئەمریکا هەڵویستی توندی وەرگرتووە و رایگەیاندووە، کە بێ دەنگ نابێت و بە زووترین کات کاردانەوەی دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com