بارزانی و حەلبووسی کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٢-٤-٢٠١٩)، محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ بارزانی کۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان و هەنگاوەكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێكراون.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دروستبوونی ئەو “كەشە ئیجابییە”ی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق هاتووەتەئاراوە کراوە. جەختیش لەوە كراوەتە كە “پێویستە رێگری لەو دەنگانە بكرێت كە بەنیازی تێكدانی ئەو كەشە ئیجابیەن، چونكە باشبوونی پەیوەندییەكانی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەبێتە هۆی سەقامگیریی و بووژانەوە لە هەموو عێراقدا”.

بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و گوزەرانی خەڵكی ئەو پارێزگایە و بەڕێوەبردنی موسڵ تەوەرێكی دیكەی کۆبوونەوە بووە. هەردوولا جەختیان لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری و سەقامگیری و ئاسوودەیی بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای موسڵ كردەوە و ئەوەیش دووپاتكرایەوە كە پێویستە خەڵك و پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوا بەشداری لە بەڕێوەبردنی لە ئەو پارێزگایەدا بكەن.

لە كۆبوونەوەكەشدا فازڵ میرانی، سكرتێر و د. رۆژ نووری شاوەیس و هۆشیار زێباری و كەریم سنجاری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئامادەبوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com