نەوەی نوێ دابەشدەبێت

0

نوچەنێت

شەوی رابردوو شاسوار عەبدولواحید و شەش ئەندامی ئەنجوومەن لە کۆی١٣ ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ، راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن “هەر نوێخوازێک گلەیی یان سەرنجی هەیە ئەوا دەتوانێت بیگەیەنێت بە ئەنجوومەنی باڵا یان سەرۆکی جوڵانەوەکە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوێک پێش راگەیەندراوی شاسوار و حەوت ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئەو حزبە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا (کە چوار ئەندامن) و ئەنجوومەنی باڵای جوڵانەوەکە لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند “ئێمە نیگەرانین، کە نەوەی نوێ لە جوڵانەوەیەکی سیاسی جیاواز لە مۆدێلی سیاسی زاڵ، بەرەو باندێکی سیاسی تەنگەبەری ئەوتۆ براوە، کە ھەمو دەزگا و ئۆرگانە گرنگەکانی بڕیاردان تێیدا پەراوێز خراوە و بڕیاری دەستە جەمعی تێدا نەماوە. جوڵانەوەکە بەجۆرێك لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە، ئیتر جیاکردنەوەیان سەخت بێت”.

شەوی رابردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا (کە چوار ئەندامن) و ئەنجوومەنی باڵای جوڵانەوەکە لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند “ئێمە نیگەرانین، کە نەوەی نوێ لە جوڵانەوەیەکی سیاسی جیاواز لە مۆدێلی سیاسی زاڵ، بەرەو باندێکی سیاسی تەنگەبەری ئەوتۆ براوە، کە ھەمو دەزگا و ئۆرگانە گرنگەکانی بڕیاردان تێیدا پەراوێز خراوە و بڕیاری دەستە جەمعی تێدا نەماوە. جوڵانەوەکە بەجۆرێك لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە، ئیتر جیاکردنەوەیان سەخت بێت”. بەپێی زانیارییەکانیش لە کۆی ١٣ ئەندامی ئەنجوومەنەکە، شەش ئەندامیان لەگەڵ گروپە ناڕازییەکەدان.

ئەو حەوت ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ دەڵێن “ئێمە وەک زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا رایدەگەیەنین کە ئەنجوومەنەکەمان تاکە دامەزراوە و ئۆرگانی فەرمی جوڵانەوەکەیە، وە دەنگدان لەم ئەنجومەنە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ مادەی ١٣ بڕگەی ٧ پێویستی بە نیوە زائید یەکی دەنگەکانی ئەندامەکانی هەیە لە کۆی ١٣ ئەندام، کە ٧ ئەندام دەکات”.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “بە رای گشتی رادەگەیەنین کە پێش ئەم بەیاننامەیە، هیج بەیاننامە و نووسراوێک لە ئەنجوومەنی باڵاوە دەرنەچووە و ئێمە جوڵانەوەیەکین کە کاری سەرەکیمان وەستانەوەیە بەڕووی پارتی و یەکیتی و ئەو دەسەڵاتە ناشیرینە. نەک بێین لە میدیاکانەوە گلەیی لە یەکدی بکەین و لەبری چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتییان، خەریکی دروستکردنی کێشە بین بۆ هاوڵاتییان، هەر وەک زۆرینەی حیزبە تەقلیدییەکانی تر”.

حەوت ئەندامەکەی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ دەشڵێن “تا ئێستا ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە هیج نووسراویک یاخود یاداشتێکی بە دەست نەگەیشتووە لە لایەن هیج نوێخوازێک و پەرلەمانتارێکی لیستەکە کە باس لە هەر جۆرە گلەییەک بکات. هەر نوێخوازێک گلەیی یان سەرنجی هەیە ئەوا دەتوانێت بیگەیەنێت بە ئەنجوومەنی باڵا یان سەرۆکی جوڵانەوەکە، هەمیشە دەرگامان کراوەیە و حەق وایە هەمووان گفتوگۆی هاوڕێیانە بکەین، گەر بابەت خزمەتی هاوڵاتییان و رێزگرتنە لە دامەزراوەکانی جوڵانەوەکە”.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە “بە بیری هەموو لایەکی دەهێنینەوە کە تەواوی ئۆرگانەکانی جوڵانەوەکە و پەرلەمانتارە بەڕێزەکان بەرپرسن لە بەردەم هاوڵاتییان و هەروەها ئەنجوومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە. ئەنجومەنی باڵا تاکە دامەزراوەیە کە مافی لێپرسینەوە و بڕیاردانی هەیە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ و هەروەها کۆنگرەی دامەزراندنی جوڵاوەکە کە لە بەرواری ٥-١-٢٠١٨دا پەیڕەوی ناوخۆی تێدا پەسەند کرا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com