نێچیرڤان بارزانی و ویلیام رۆبۆك کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی دژی داعش  دۆخی سیاسی، سەربازیی و دوا پێشهاته‌كانی ناوچەکە تاوتوێکران.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی ئەمریکا “په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان، قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وامی راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئه‌منیدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و تووندووتیژی، باسكردوون”.

هەردوولا جەختیان لە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ کردووەتەوە. هەروەها تاوتوێی دوا هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق، دۆخی سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه کردووە.

نێچیرڤان بارزانی و ویلیام رۆبۆك جەختیان دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا کردووەتەوە.

ستیڤ ڤاگن، كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری کۆبوونەوەکە بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com