شاسوار عەبدولواحید پەیامێکی توند ئاراستەی ئەندامە ناڕازییەکان دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، پەیامێکی ئاراستەی پەرلەمانتار و ئەندامە ناڕازییەکانی ناو ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ کرد و تێیدا رایگەیاند “خۆفرۆش و نامەردی و نمەک بە حەرامەکان بێبەهاترین خەڵکانن لای کۆمەڵگە”.

ئەو پەیامەی توندەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوای ناڕەزایەتی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا و ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە لە رۆژی ٢١-٤-٢٠١٩ و رایانگەیاند “نەوەی نوێ لە جوڵانەوەیەکی سیاسی جیاواز لە مۆدێلی سیاسی زاڵ، بەرەو باندێکی سیاسی تەنگەبەری ئەوتۆ براوە، کە ھەمو دەزگا و ئۆرگانە گرنگەکانی بڕیاردان تێیدا پەراوێزخراون و بڕیاری دەستە جەمعی تێدا نەماوە. جوڵانەوەکە بەجۆرێك لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە، ئیتر جیاکردنەوەیان سەخت بێت”.

هەروەها رۆژێک دواتر، چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، ئەوانیش (سیروان بابان، کاوە عەبدولقادر، مەم بورهان قانع و شادی نەوزاد) لە راگەیێندروێکدا پشتیوانی فراکسیۆنی حیزبەکەیان لە بەغدا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا کرد و رایانگەیاند، دەبێت ناڕەزایەتییەکان لەبەرچاوبگیرێن.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پەیامێکەیدا، کە لە پەیجە فەرمییەکانی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “چاوەڕوان بن دوو رۆژی تر دێمەوە خزمەتتان”.

شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت “دڵنیابن راستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵپاکی سەردەکەوێت. خۆفرۆشی و نامەردی و نمەک بە حەرامەکان بێبەهاترین خەڵکانن لای کۆمەڵگە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com