نەوەی نوێ بەشێوازێکی نەشیاو هەڕەشە لە پەرلەمانتارەکانی دەکات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ دوو پەرلەمانتاری نەوەی نوێ رایانگەیاند “شاسوار و باندەکەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتمان لێدەکەن”.

ئەمڕۆ (چوارشەممە ٢٤-٤-٢٠١٩) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سیروان بابان و شادی نەوزاد، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان باسیان لە ناڕەزایەتییەکانی ناو جوڵانەوەکە کرد و رایانگەیاند “شاسوار و باندەکەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتمان لێدەکەن”. راشیگەیاند، داوای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکات.

شادی نەوزاد گوتی “ئێمە وەک ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا، پەرلەمانتارانی کوردستان و فراکسیۆنەکەشمان لە بەغدا لە بەیاننامەکەماندا ئاگاداری خەڵکمان کردەوە، کە شاسوار و باندەکەی دەیانەوێ جوڵانەوەکە بەرەو بنەماڵەیی ببەن، بەڵام ئەو هەڕەشانەی لە ئەنجامی ئەوەدا لێمان کرا شۆکی کردین”.

شادی نەوزاد گوتیشی “ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات و لە شارەکانی دیکەوە هاتوونەتە سلێمانی بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی نەوەی نوێ، ئەو کەسانە لە شوققەکانی گوندی ئەڵمانی و کابینەکانی چاڤیلاند ماونەتەوە، کامێرای شاراوە لەو شوققە و کابینانە بۆ ئەو کەسانە دانراوە و ئێستا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تایبەتی ئەو کەسانە دەکرێت”.

شادی نەوزاد گوتی “چەند کاتژمێرێک پێش بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکەمان، ڤیدیۆیەکی دەستکاریکراوە بە دەنگ و فۆتۆ نێردراوە بۆ من و پەرلەمانتارەکانی ترمان، کە تێیدا نووسراوە (چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی فیلمی رووتی خۆشتبە). من دەپرسم ئایا ئەگەر باندێکی سیاسی یان باندێک بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ سەرکردە ژنەکانی خۆی بکات، ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کچە تازەپێگەیشتووانە دەکات، کە روودەکەنە ئۆفیسەکانی باندەکەی شاسوار عەبدولواحید”.

شادی نەوزاد گوتیشی “ئەوەی دەگوزەرێ باندگەراییە، ئەوان جوڵانەوەی نەوەێ نوێ نین، ئێمە نەوەی نوێین. دەبینە قەڵغانی هەموو ئەو کچ و ژنانەی رووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com