بارزانی و نوجێفی کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە گەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی قەراری عێراق کۆبووە و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەیان خستە بەرباس.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤-٤-٢٠١٩، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی هاوپەیمانی قەراری عێراق كرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و هەروەها لەبارەی کێشە ئیداری و سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا و ڕەوشی ژیانی هاوڵاتییانی ئەو پارێزگایە، گفتوگۆ کرا.

هەروەها جەختیش لەوە کرایەوە، کە پێویستە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایە بپارێزرێت و بەپەلە کێشەکانی مووسڵ چارەسەر بکرێن و ڕێگە نەدرێت ئاسایشی ئەو پارێزگایە بکەوێتەوە بەر هەڕەشەی تیرۆریستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com