مژدەیەک بۆ مامۆستایانی گرێبەست

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوامانکردووە مامۆستایانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی و ئەولەویەتیش بۆ مامۆستایانی وانەبێژبێت.

وانەبێژی، یەک لەو سیستەمانەیە کە وەزارەتی پەروەردە لەجیاتی دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایان، چەندساڵێکە پەیڕەوی دەکات. مامۆستا هەیە ماوەی ١١ساڵە وانەبێژە.  بۆیە داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، گەلاوێژ عوبێد عوسمان ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە چارەنوسی وانەبێژان، ڕایگەیاند”ئێمە پاڵپشتی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین و هەر کارێکی باش هەبێت، کە خزمەتی مامۆستایان بکات هەوڵی جددی بۆ دەدەین، لە ماوەی ڕابردوودا، سەبارەت بە کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ، سەردانی وەزارەتی پەروەردەمان کردووە”.                                                                          

ئەو ئەندام پەرلەمانە دەڵێت”داوامان لەوەزارەتی پەروەردە کردووە، بۆئەوەی مامۆستایانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی و ئەولەویەتیش بۆ مامۆستایانی وانەبێژبێت، چونکە ئەوان بۆماوەی چەند ساڵێکە وانە دەڵێنەوە، بۆشایییەکی گەورەیان لە پەروەردە پڕکردووەتەوە”.                                                                    

گەلاوێژ عوبێد، ئاماژەی بەوەشکرد، کە مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆمەڵێک ئیمتیازات بێبەشکراون هەوڵدەدەین کاری جددیان لەسەر بکەین بۆئەوەی ئەو ئیمتیازاتەنەش مامۆستایانی وانەبێژ بگرێتەوە “بەڵێنمان وەرگرتووە کاریان لەسەر بکرێت، بەڵام تاکابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکنەهێندرێت ناتوانین داوای دامەزراندنیان لێ بکەین، هەرکاتێک حکومەت پێکهات کاری لەسەر دەکەین و پڕۆژەی باشمان بەدەستەوەیە بۆیان”.                                                                                                                                               

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com