ناوچەیەک بەناوی ترەمپەوە دەکرێت

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

ئیسرائیل رایگەیاند، وەک پێزانین بۆ سەرۆکی ئەمریکا، بە نیازە شارۆچەکەیەک لە بەرزاییەکانی جۆلان بە ناوی دۆناڵد ترەمپەوە بکات.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە گرتەوەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردۆتەوە. تێیدا دەڵێت”دوای ئەوەی کە بەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ناسێندرا. وەک سوپاس و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، شارۆچەکەیەکی ئەم ناوچەیە  ناوی دۆناڵد ترەمپی لە سەر دادەنرێت”.

بەرزاییەکانی جۆلان تا ساڵی ١٩٦٧ بەشێک بوو لە خاکی سوریا، دوای شەڕی شەش ڕۆژەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل، لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

بڕیارەکەی ترەمپ، بۆ ناساندنی ئەم ناوچەیە وەک  بەشێک لە خاکی ئیسرائیل کاردانەوەی نەرێنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێکەوتۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com