خامنەیی: وەڵامی ئەمریکا دەدەینەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمرۆ چوارشەممە،٢٤ی ئەپریل بەرامبەر بە بڕیاری ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی کڕینی نەوتی ئەم وڵاتە لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە هەڵوێستی وەرگرت و گوتی،  بە هەر ڕادەیەک کە  پێویستمان بێت. نەوتی خۆمان هەناردە دەکەین.

هاوکات روسیا، هەڵوێستی توندی وەرگرت و رایگەیاند” ئەمریکا بێ باکانە  بڕیار دەدات و، بە نیازە جیهان بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە”.

رابەری کۆماری ئیسلامی هۆشداری دایە ئەمریکا”ئەم دوژمنکاریەی ئەمریکا بێ وەڵام نابێت. ئێران وڵاتێک نییە بەم شێوەیە کۆڵ بدات”.

ئەمریکا رۆژی دووشەممەی رابردوو رایگەیاند، هیچ وڵاتێکی جیهان رێگەی پێنادرێ نەوتی ئێران بکڕێت، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com