مەشخەڵ کەوڵۆسی: ئەزمونی زۆری نێچیرڤان بارزانی هاوکاردەبێ بۆ سەرکەوتنی

0

نوچەنێت: تایبەت

مەشخەڵ کەوڵۆسی، سەرۆکی ناوەندی چاکی کورد دەڵێت”شارەزایی کەڵەکەبووی نێچیرڤان بارزانی لەبوارەکانی بەڕێوەبردن و دبلۆماسیەتدا، هاوکاری باش دەبن بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی”.

کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یەکلابۆتەوە. نێچیرڤان بارزانی، تاکە کاندیدی ئەم پۆستەیە. رۆشنبیران و چین و توێژەکان رایانوایە، کە لێهاتوویی و ئەزمونی زۆری بارزانی لە سیاسەتدا هاوکاردەبێ بۆ سەرکەوتنی لەم پۆستەشدا.

مەشخەڵ کەوڵۆسی، سەبارەت بە گەشبینی بۆ سەرکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمدا گوتی”لەراستیدا سەركەوتن و نشوستی نێچیرڤان بارزانی، بەتەنها لەسەر خودی خۆی ڕانەوەستاوە. بەڵكو چەندین هۆكاری دیكە لەكایەكەدان كە دەتوانن بڕیار لەسەر سەركەوتن و نشوستی سەرۆكی نوێی هەرێم بدەن. ڕاستە نێچیرڤان بارزانی خاوەنی ئەزمونێكی زۆری ئیداریی و دیپلۆماتیە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانێت ئەركەكانی ڕاپەڕێنێت، پێویستە هاوكارەكانی، حیزبە بەشداربووەكانی هاوكێشەی سیاسی نوێ، هەماهەنگی ڕاستەقینەی بكەن”.

هاوکات رایوایە، کە وێرای ئەمانەش ئەو ئەزمونێکی زۆری لە بواری دبلۆماسیەت و بەڕێوەبردنداهەیە”بێگومان شارەزایی كەڵەكەبووی بارزانی، لەبوارەكانی بەڕێوەبردن و دیپلۆماسیەتدا، هاوكارێكی زۆرباش دەبن بۆ بەرەوپێشەوە بردنی كاروبارەكانی، ئەو دەتوانێت پەیوەندییە جیهانییەكانیشی لەخزمەتی ئیدارەیەكی سەركەوتووی پۆستەكەیدا بەكاربهێنێت. وێرای هەموو ئەوانەش، پێویستە نێچیرڤان بارزانی ئەنجومەنێكی ڕاوێژكاری هەبێت، تاكو هەموو هەنگاوەكانی بەدیراسە و لەدوای هەڵسەنگاندنی ورد بنێت و، هیچ شتێك بۆ قەدەر بەجێ نەهێڵێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com