عوسمان جەعفەری: نێچیرڤان بارزانی کەرامەت و شکۆی کوردی پاراست

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی، تەنیا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بین پێی؟ ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟

عوسمان جەعفەری، سەرۆکی حزبی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان (رۆژهەڵات) دەڵێت “بێ گومان پێشبینیەکی دژوارە، هەل و مەرجی ناوچەکە زۆر مەترسیدارە، ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر قوڵ دەبنەوە، بێ شک هەرێمی کوردستان و ئیدارە نوێیەکەی دیسان دەکەوێتە بەر ئەزموونێکی گەورەو مێژوویی، کە هیوادارم چوار ساڵی داهاتوو، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بتوانیت باش لە گەڵ هەر رەوشێک، کە دێتە ئاراوە، مامەڵە بکات. کوردستان تا هێزی پاوانخوازی وەک تورک و عەرب و فارسی لە دەورووبەر هەبێت، هەموو کاتێک پێویستی بە سەرۆکایەتیەکی بەهێز هەیە، کە چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی دەرەوە بتوانێت قەیرانەکان ئیدارە بدات.

عوسمان جەعفەری گوتیشی، بە دڵنیایەوە ئێستا کاک نێچیرڤان بارزانی، خاوەن ئەزموونە لە زۆر بوواردا، تیمی بەرێزیان لە چوار ساڵی رابردوو، کاتێک شەڕی داعش دەستیپێکرد و موچە و شایستە دارایەکانی هەرێم لە لایەن بەغداوە بڕا، توانیان بەسەر هەموو کۆسپ و تەگەرەیەکدا زاڵ بن و کەرامەت و شکۆی میلەتی کورد بپارێزن و نەهێڵن بشکێت؛ بەرێزیان توانیان هەموو دۆستێکی کورد بهێنێتە سەر خەت و پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی بۆ گەلی کورد کۆبکاتەوە.

جەعفەری ئاماژەی بەوەشدا، کە توانیان هەموو پیلانەکان بە سەبرو متمانە بەخۆبوون بە میلەتی کوردستان، پوچەڵ کەنەوە و سیاسەتی راگرتنی هاوسەنگیان لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، بە باشترین شێوە بپارێزن. هیوادارم بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش، بە باشترین شێوە خزمەت بەگەل و نیشتمان بکات و لە ئەزموونەکانی پێشووتریان بە باشترین شێوە کەڵک وەرگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com