مەولود باوەموراد: ئەزموونی نێچیرڤان بارزانی، لە سەرەوەی گەشبینییە

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی، تەنیا کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی، ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بین پێی. ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟  

مەولود باوەموراد، وەزیر لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە ئەزموون و کاری نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە، نەک هەر گەشبین، بەڵکو سەرەوەی گەشبینییە، چونکە ئەزمونێکی زۆری هەیە لە حکومڕانیدا و لە هەرێمیش حکومڕانی بەبێ دەردیسەری و کێشە نەبووە. هەروەها لە ماوەی رابردوودا کێشەی زۆر هەبووە، شەڕ و کێشە ناوخۆییەکان، ناکۆکی لە گەڵ بەغدا لە گەڵ وڵاتانی دەورووبەر (تورکیا و ئێران). بۆیە لە ماوەی حکومڕانیدا ئەزموونی زۆر پەیدا کردووە و دەتوانێ بابەتەکان باشتر ببینێ و لە داهاتوودا باشتر مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.

لەبارەی کاریگەری ئەزمونی دیپلۆماسی نێچیرڤان بارزانی لە سەر کارەکانی داهاتوودا، مەولود باوەموراد، دەڵێت “بەپێی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ وڵاتانی دەورووبە هەیەتی، کە لە سەر بەرژەوەندی هاوبەش دانراوە، کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر کردنەوەی دەرگاکان و حوکمەکان، لەکاتێکدا گرفت دروست دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com