واشنتۆن: سیناریۆی ڤیێتنام دووبارە دەبێتەوە

0

نوچەنێت-سی بی ئێس

وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا، لە چاوپێکەتن لە گەڵ کەنالی هەواڵی سی بی ئێس، جەخت لە سەر مەترسیەکانی تاڵیبان دەکاتەوە و دەڵێت، لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، سیناریۆی ڤیێتنام لەم وڵاتە دووبارە دەبێتەوە.

رۆبێرت گەیتس، وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا، لەم چاوپێکەوتنەدا دەڵێت: ئەمریکا بەرلەوەی هیزەکانی بکشێنێتەوە، دەبێ لە سەقامگیربوونی باری ئەمنی ئەفغانستان دڵنێا بێتەوە، بە پێچەوانەوە کشانەوەی هێزەکان دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ڤیێنام، هەر وەک چۆن لەو وڵاتە کۆمۆنیستەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست.

رۆبێرت گەیتس، هەروەها لە بارەی دۆخی مافەکانی ژنانی ئەفغانی هۆشداری دەدات و دەشڵێت “ئەگەر ئەمە ڕووبدات، تاڵیبان جارێکە دیکە دەبێتە هەڕەشەی جددی بۆ سەر مافەکانی ژنانی ئەفغانی”.

خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان لە قەتەر، پێنجشەممەی رابردوو گەیشتە کۆتایی.

ئەمریکا لە ئێستادا نزیک بە ١٢ هەزار سەربازی لە ئەفغانستان جێگیر کردووە. یەکێک لە مەرجەکانی تاڵیبان بۆ پێشوەچوونی گفتوگۆکان، کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکایە، داوایەک، کە تا ئێستا لە لایەن ئەمریکاوە رەتکراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com